هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1207
image

 

ۆنفڕانسی هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست پێده‌کات و نزیکه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

"خه‌سرۆ گۆران" به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان له‌ لێدوانێکی‌  تایبه‌ت بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ په‌یامنێر رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستکرا به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئۆرگانه‌کانی‌ پارتیمان. له‌ دوای‌  کۆنگره‌ی‌ 13ی پارتی‌ ده‌بوایه‌ کۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌کان ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان و چه‌ندین جار دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاکان، وای‌ کرد ئه‌م کۆنفرانسه‌ بکه‌وێته‌ ئه‌مڕۆ.

 

خه‌سرۆ گۆران گوتی: زیاتر له‌ 330کادیری‌ پارتی‌ به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌که‌ن, سیسته‌مه‌که‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات بۆ سه‌ره‌وه‌، واته‌ له‌ بنکه‌ پاشان بۆ رێکخراو و ناوچه‌ و لقه‌کان ده‌گرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ پارتیمان پارتێکی‌ دیموکراته‌ و ئه‌ندامه‌کان خۆیان به‌پرسه‌کانی‌ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.

 

به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارتی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م کۆنفراسه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پارێزگاکان پێنج لێژنه‌ دروستکراوه‌ ئه‌م لێژنانه‌ش سه‌رپرشتیی ته‌واوی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ته‌واوی‌ لقه‌کانی‌ سنووری‌ ئه‌م پاریزگایه‌ ده‌که‌ن جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ر لقێک لێژنه‌یه‌کی‌ بۆ دانراوه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ش له‌ سێ گروپ پێک دێت.

 

گۆران باسی‌ له‌وه‌شکرد: 7ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تیی پارتی‌ له‌ لێژنه‌ی‌ باڵای‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن له‌ هه‌مانکاتدا نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ داد ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ و لێژنه‌یه‌کی‌ سکاڵا هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌ندامێکی‌ پارتی‌ هه‌ست بکات مافی‌ خوراوه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی‌ 48کاتژمێر سکاڵاکه‌ی‌ تۆماربکات و لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کرێت که‌ سه‌رپێچی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن, له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش  هه‌موو جۆره‌ فشار و ده‌ستێوه‌ردانێک قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

له‌ باره‌ی‌ واده‌ی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ خه‌سرۆ گۆران گوتی‌: ئومێده‌وارین له‌ ماوه‌ی‌ 10تا14 رۆژ ئه‌م کۆنفرانسانه‌ ته‌واو بێت.

 

له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا به‌رپرسی‌ ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان رایگه‌یاند: کۆنفرانس له‌ رۆژی‌ 1ی‌ نیسان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراق ده‌ست پێده‌کات به‌ڵام بۆ هه‌ردوو لقی‌ 6 و 7 که‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا چونکه‌ دوورن و پێکهاته‌یان جیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ کوردستان هه‌یه‌، رێنمایی تایبه‌ت بۆیان ده‌رده‌چێت و له‌ واده‌یه‌کی‌ نزیک کۆنفرانس بۆ ئه‌وانیش ئه‌نجام ده‌درێت.

 

هێمن سابیر

ئاژانسی په‌یامنێر