به‌ ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى خولى 17هه‌مى په‌یمانگه‌ى كادیرانى پارتى دیموكراتى كوردستان كرایه‌وه‌ ++++ ڤیدیۆ

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1149
image

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوون و چاودێریى نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى و ژماره‌ێكى زۆر له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى و فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى و په‌ڕله‌مانتاران، 17هه‌مین خولى په‌یمانگه‌ى كادیرانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌سته‌ به‌كاره‌كانى كرد،

خوله‌كه‌ كه‌ نه‌وه‌د و شه‌ش قوتابى تیایدا به‌شدارن و بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ به‌رده‌وامى ده‌بێت، به‌ خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد، دواتر له‌لایه‌ن قادر قه‌چاخ به‌ڕێوبه‌رى ئه‌كادیمیاى پارتى وته‌ێك پێشكه‌ش كرا،

له‌ وته‌كه‌یدا وێڕاى خستنه‌ڕووى چه‌ندین داواكارى و ڕاسپارده‌ى تایبه‌ت به‌ خوله‌كه‌و خودى ئه‌كادیمیاكه‌، به‌ڵێنى دا كه‌ به‌هه‌موو توانایانه‌وه‌ كۆشش بكه‌ن له‌پێناو پێگه‌یاندنى زۆرترین كادیرى به‌توانا بۆناو ریزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان. دواتر نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا وتارێكى پێشكه‌ش كرد. كه‌ تیایدا له‌سه‌ر چه‌ندین پرسى وابه‌سته‌ به‌ بارودۆخى پارتى دیموكراتى كوردستان و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد، هه‌روه‌ك هێزو تواناى كادیرانى پارتیشى وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز و بڕبڕه‌ى پشتى پارتى ناوبرد و رایسپاردن كه‌ به‌ هه‌موو گوڕوتینه‌وه‌ شۆڕ ببنه‌وه‌ ناو دڵى خه‌ڵكى قه‌درگرانى كوردستان و گوێ بۆ داواكانیان بگرن و به‌ كرده‌وه‌ش بۆیان بسه‌لمێنن كه‌ ئێوه‌ دڵسۆزترین كه‌سانى ئه‌وانن .

گوتیشى له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى زۆرترین ده‌نگو پشتیوانى بۆ پارته‌كه‌تان و سه‌رخستنى پرۆسه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌گشتى و به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنى چاوه‌ڕواانكراوى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگه‌كان هه‌موو هێزو دڵسۆزیتان بخه‌نه‌گه‌ڕ.

 

ده‌قی وتارى به‌رێز نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان