یاد وبیره‌وه‌ری بارزانی نه‌مر و هه‌روه‌ها یادی پیرۆزی راپه‌رینی 1991ی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی خۆشه‌ویست. پیرۆز بێ له‌ هه‌موو لایه‌ك.

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1562
image

اسماعیل.حسن/ڕۆته‌ردام


 بـارزانی نه‌ مر
 
سڵاوت لێ بێ بارزانی نه‌مر
هه‌ڤالی به‌رز و تێکۆشه‌ری کورد
هه‌میشه‌ زیندووی له‌ ناو دڵمدای
له‌ ناو خه یـا ڵ و هه‌ست و هۆشمدای
باوکی به‌رێز و سه‌روه‌ری کوردان
هه‌ڵوی به‌رز و قاره‌مانی کورد
له‌ هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌
ناو نازناوت هه‌رده‌م دیاره‌
له‌ سایه‌ی سه‌ری بارزانی نه‌مر
واهه‌ڵکراوه‌ ئاڵای به‌رزی کورد
ئه‌دروشیته‌ وه‌ ئه‌یداله‌کێوان
له‌ ده‌شت و دوڵ و شاخی کوردستان
زمانی شکا دووژمنی گه‌لمان
ئێستاش هه‌ر ئمه‌ین
خاوه‌ن پارله‌مان.
بژی پارتی و بژی بارزانی
بمرێ دوژمن و ناحه‌زه‌کانی
 
25-02-2012
اسماعیل حسن
 
 
رازێك
که‌س له‌ ده‌ردی که‌س ئاگادارنیه‌
مردن له‌ ناکاو لای که‌س یادنیه‌
خه‌م و په‌ژاره‌ هه‌رساتێ نیه‌
به‌دیده‌ی مه‌ستان گوڵ ئازادیه‌
بولبول له‌قه‌فه‌ز به‌کوڵ ده‌خوێنێ
بۆ رۆژی شادی که‌ی بێی بیبینێ
به‌ کوڵ من ده‌گریم له‌ بۆ ووڵاتم
ئێستاش ئه‌سیرم  بێ نه‌جاتم
شه‌کوام بۆ تۆ ئه‌ی خۆدای گه‌وره‌
په‌ی سێداره‌ و زنجیربسێنه‌
دڵ بخه‌ له‌ره‌و شادی بخوێنه‌
پێنوس ده‌رێینه‌ وه‌ خامه‌ینوێنه‌
بنوس بژی کوردو کوردستان
بمرێ ناحه‌ز ودوژمنی گه‌لمان.
 
 
ژینی ئه‌سیری
 
فرمێسك له‌ چاوانم قه‌تیسماوه‌
ئه‌و گویه‌ی ده‌یکه‌م بۆ ژینی  شێواوه‌
بۆ ژینێ نه‌ گا به‌ ئاوات
بۆ ژینێ دووربێ له‌ ووڵات
خۆ بخه‌و ئاوات وبه‌ ختم تۆراوه
بۆ یه‌ له ژیان نازم شێواوه‌
ئه‌وه‌ ته‌ ی بیرم دێ وفام کرده وه.
خه‌م ل گه‌ڵ من داچاوی کرده‌وه‌
خه‌م خه‌ڵاتم بوو فرمێسکیش شادی
نه‌م دی ڕۆشنایی وتروسکه‌ ی خۆشی
هاوارم بۆ تۆ خودای کردگار
بڕوخێنه‌ ده سته و دادگای زۆردار
ژینی ئه‌سیری با ئیتر به‌سبێ
دڵ بایێ ترس تۆزێ بسره‌وێ
 
 
 
یادی له‌ رابردوو
تا تینی کووره‌ نه‌ بینی ته‌واو
به‌ردی ره‌ق نابێ به‌ شووشه‌ی گوڵاو
ساواو گه‌نج و پیر پێکه‌وه‌ نه‌مرێ
لاوی باڵابه‌رز بۆ زیندان نه‌برێ
بووکی کوردستان تارای سوور نه‌بێ
جۆگه‌و کانیه‌کان پرخویناو نه‌بێ
په‌یمانمان داوه‌ به‌گیانی وسامان
خوێنمان فیداکه‌ین له‌ بۆ کوردستان
مژده‌ی له‌ تۆ کوردی قاره‌مان
واڕزگاری بوو  دڵی کوردستان
ئه‌مرۆ شادی به‌وسوبحه‌ینێ نوێ یه‌
چرای زا نست و یاسامان پێ یه‌
گۆرانی بڵێین به‌به‌سته‌ی شادی
به‌رزی که‌نه‌وه‌ ئاڵای ئازادی.