گووتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و راگەیاندنی‮ ‬یەكگرتوو تووشی‮ ‬غرورێكی‮ ‬هەڵە بووە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1193
image

خەبات‮: ‬ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج
 یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لە رۆژی‮ ‬یەكەمی‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬زاخۆ،‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬سوتانی‮ ‬چەند شوێنیكی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬و دووكانی‮ ‬مەیفرۆشی‮ ‬و مەساژ و ئارایشگا و دواتر سوتانی‮ ‬بارەگای‮ ‬یەكگرتوو،‮ ‬پەنجەی‮ ‬تۆمەتی‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان درێژكرد،‮ ‬ئەندامێكی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬تەئكید لەوە دەكاتەوە،‮ ‬یەگگرتوو هیچ بەڵگەیەكی‮ ‬نییە و تەنیا و قەرزاری‮ ‬پارتییە بۆ ئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬لێبوردن بكات‮.‬ پارتی‮ ‬راستیكرد،‮ ‬دەستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لە پشتەوەیە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە دیراسەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬رووداوەكە سەرەداوی‮ ‬ئەوەیان بۆ خەڵك بڵاوكردەوە،‮ ‬كە ئەم رووداوە فیتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬لەگەڵدایە،‮ ‬بەگوتەی‮ ‬جەعفەر ئیبراهیم،‮ ‬ئەندام و گوتەبێژی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆچوونەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬راست دەرچووە لە دیمانەیەكی‮ ‬تایبەت بە خەبات لەمبارەیەوە گوتی‮:‬‮ ‬گرنگ هەموومان دەستنیشانكردنێكی‮ ‬باش بكات بۆ‮ ‬ڕووداوەكان و لەسەر بنەمای‮ ‬سۆز نەبێت،‮ ‬بەڵكو لەسەر بنەمای‮ ‬واقیعی‮ ‬و بابەتی‮ ‬بێت و هەموو جیدیات بەكاربهێنێت بۆ ئاشكرا كردنی‮ ‬رووداوەكە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێگەیشتین راست بووین لەوەی‮ ‬كە گوتمان‮: ‬رووداوەكە دەستێكی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لە پشتەوەیە‮. ‬كە دەیەوێ لەخاڵێكی‮ ‬هەرە بەهێزی‮ ‬كوردستان بدات،‮ ‬كە ئەویش پێكەوەژیانی‮ ‬ئاینی‮ ‬و نەتەوەییە،‮ ‬چونكە ئەم پێكەوەژیانە هۆكاری‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬كوردستان بووە‮.‬ رووداوەكەی‮ ‬زاخۆ،‮ ‬لێدان بوو لە پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان بەگوتەی‮ ‬جەعفەر ئیبراهیم رووداوەكەی‮ ‬زاخۆ،‮ ‬دوو مەبەستی‮ ‬لە پشتەوە بووە،‮ ‬هەروەك لەشیكردنەوەی‮ ‬ئەم بۆچوونەشدا بۆ خەباتی‮ ‬روونكردەوە،‮ ‬ناكۆكیەكان هەمووی‮ ‬چارەسەركراون لەرێگای‮ ‬تەشریعیەوە،‮ ‬كە لەسەر ئاستی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەبوونی‮ ‬ئێزدیی‮ ‬و مەسیحی‮ ‬و ئاینەكانی‮ ‬دیكە و نەتەوەكان هەبوونێكی‮ ‬یاساییە و پرەنسیپەكانی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬ئەمەی‮ ‬سەلماندووە و دانی‮ ‬پێداناوە و لەڕووی‮ ‬كۆمەڵایەتیش بابەتی‮ ‬پێكەوەژیان بووەتە ئەزموونێكی‮ ‬سەركەوتوو،‮ ‬ناحەزانیش هاتوون لەم خاڵایانداوە و بۆ ئەوەی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬پێچەوانە بەدنیا بدەن،‮ ‬كە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان هەڕەشە لەسەر ئاین و نەتەوەكان هەیە،‮ ‬هەڕەشە لە ئازادییەكان هەیە و ئەوەی‮ ‬دەگوترێت لە كوردستان راست نییە،‮ ‬مەبەستەكەیان ئەمە بووە،‮ ‬مەبەستێكی‮ ‬دیكەیش لێدان بووە لە پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬كە ساڵ بە ساڵ بەرەوپێشەوەچووە،‮ ‬ئەم پێشكەوتنەش سەلمێنراوە و پێویستی‮ ‬بەهێنانەوەی‮ ‬بەڵگە نییە،‮ ‬ئەوەتا ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬كوردی‮ ‬سوریا دەكات و مافێكی‮ ‬سرووشتییە سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئامۆژگاری‮ ‬كورد لە سوریا بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬شتكست نەهێنن،‮ ‬ئەمە هەمووی‮ ‬وایكردووە ئەو پێگە سیاسیە بێتە ئامانجی‮ ‬دوژمنان‮.‬ نابێت رێگە بدەین گەنجانمان ببنە نێچیرێكی‮ ‬ئاسان بۆ دوژمنان گوتەبێژی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامانجی‮ ‬ناحەزانە،‮ ‬بۆیە دەبێت رێگری‮ ‬بكرێت لەوەی‮ ‬گەنجەكانمان بەكاربهێنرێت و تەئكیدی‮ ‬لەوەشكردەوە،‮ ‬لێرەدا هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامانجە،‮ ‬ئێمە ناڵێن بەتەنیا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پارتی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەیە لەڕووی‮ ‬ئەو قورساییەی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬بۆیە كراوەتە ئامانج،‮ ‬ئەمەش پێویست دەكات پێگەی‮ ‬پێكەوەژیان بەهێزتر بكەین و بەرنامەیەكی‮ ‬ئەتۆ پێشكەش بكەین،‮ ‬گەنجانمان لەسەر بنەمای‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬پەروەردە بكەین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زیاتر بەهێزتر بێت و كۆمەڵگەی‮ ‬پێكەوەژیانیش بەهێزتر بكەین،‮ ‬كە بنەمای‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستانن‮. ‬پێویستە پەلە بكەین لە پەرەپێدانی‮ ‬پەروەردەكردنی‮ ‬گەنجانمان،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬گەنجانی‮ ‬ئێمە نەبنە نێچیرێكی‮ ‬ئاسان بۆ ئەو بەرنامەی‮ ‬ناحەزان،‮ ‬كە بیانەوێ زیان بەسەروەرییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بگەیەنن‮.‬ یەكگرتوو بە بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬و ئیسلامی‮ ‬سڕبوونە جەعفەر ئیبراهیم وەك ئاماژەیەك بۆ كاریگەری‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكە و خۆتێكەڵكردنی‮ ‬یەكگرتوو بەو بابەتەوە،‮ ‬هەڵەیە،‮ ‬هەروەك ناوبراو لەمبارەیەوە روونتر گوتی‮:‬‮ ‬پارتی‮ ‬هەمیشە بەردەوام دەبێت لەپەرەپێدانی‮ ‬پەپوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان بەتایبەتی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان و حزبەكانی‮ ‬دیكەیش هەنگاو بە هەنگاو ئەم حزبانە لەگەڵمان بوونە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەندێك لایەن ویستی‮ ‬بەم بابەتە لە پەیوەندییەكانمان بدەن،‮ ‬بەڵام سەركەوتوو نابن،‮ ‬هەموو حزبەكان لەوە تێگەیشتن ئەمە لێدان بووە لە پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بابەتی‮ ‬پێكەوەژیان،‮ ‬پێویستمان بە رۆڵی‮ ‬هەموو حزبەكان هەیە‮. ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬داخە ئەو تێگەیشتنەی‮ ‬یەكگرتووە،‮ ‬كە پێانوایە ئەمە بەهاری‮ ‬عەرەبییە و بەهاری‮ ‬ئیسلامییە،‮ ‬ئەمە نە بەهاری‮ ‬عەرەبییە و نە بەهاری‮ ‬ئیسلامییە‮. ‬ئەو گۆڕانكارییانە زۆری‮ ‬ماوە و با وا تێنگەین هەموو بەهارێك،‮ ‬بەهار بێت،‮ ‬ئەو جۆش و خرۆشەی‮ ‬بەو بەهارە پەیدایان كردووە هەڵەیە،‮ ‬ئیسلامیەتی‮ ‬وا نییە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نە میسرە و نە توونسە،‮ ‬ئەوان دەیانەوێ خەڵك زیاتر بەم ئاڕاستەیە بوروژێنن،‮ ‬هەتا لە گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و راگەیاندنیان‮ ‬غروورێكی‮ ‬پێوە دیارە،‮ ‬بەداخەوە‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬زۆر لەوە زیاتر بێت ئەو تێگەیشتنە شكلیەیان هەبێت،‮ ‬پێویستە بەرنامەیەكی‮ ‬قوڵتریان هەبێت بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ گوتارێكی‮ ‬غروور،‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬حزبی یەكگرتوو لە نێوان دوو كۆنگرەی‮ ‬خۆیدا تووشی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬گەورە بووەتەوە،‮ ‬لەپاڵ ئەم رووداوە دەیەوێ قەیرانەكە بگوازێتەوە دەرەوەی‮ ‬خۆی،‮ ‬جەعفەر ئیبراهیم لەمبارەیەوە تێگەیشتنی‮ ‬خۆی‮ ‬واخستەڕوو،‮ ‬وا تێدەگەم ئەو گوتارە سیاسی‮ ‬و راگەیاندنەی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬هەیەتی‮ ‬و‮ ‬غروورەتی‮ ‬پێوە دیارە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەو كێشە و ناكۆكیانەوە هەیە لە ناو‮ ‬یەكگرتوو هەیە،‮ ‬ئەوان لەقەیران دەژین و ئەگەر هەندێك لایەن لە نێو‮ ‬یەكگرتوو مەبەستیان بێت ئەو قەیرانە بەمشێوەیە چارەسەر بكەن بەهەڵە چوونە،‮ ‬هەموو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرفتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەیە و ناكرێت لەسەر جوڵاندنی‮ ‬هەست و سۆزی‮ ‬خەڵك چارەسەری‮ ‬بكەی،‮ ‬نابێت ئەم گرفتانەی‮ ‬ناو حزب لەسەر دەروونی‮ ‬خەڵك راست بكەیتەوە‮. ‬ئێمە چاوەڕی‮ ‬لە‮ ‬یەكگرتوو دەكەین وەك جاران بە ئەقڵیەتێكی‮ ‬باشتر كار بكەن و واز لەم جۆرە ئەقڵیتە بهێنن و بەخۆیاندا بچنەوە‮.‬ یەكگرتوو بەو تۆمەتانەوە قەرزاری‮ ‬پارتییە یەكگرتوو ئێستا خۆی‮ ‬وەك مەزڵوم نیشاندەدات،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تەئكید دەكاتەوە،‮ ‬یەكگرتوو لەبەرامبەر پارتی‮ ‬قەرزارە بە دوای‮ ‬لێبوردنێك،‮ ‬وەك گوتەبێژەكەی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئاماژەیپێكرد،‮ ‬ئەو تۆمەتانەی‮ ‬داویانەتە پاڵ پارتی‮ ‬و داخستنی‮ ‬دەرگای‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكانیش،‮ ‬پێویستە‮ ‬یەكگرتوو دەستی‮ ‬لێهەڵگرێت،‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬گەورەیان كردووە و چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەین چارەسەری‮ ‬هەڵەكە بكەن و كە دەڵێن‮: ‬پارتی‮ ‬قەرزاری‮ ‬ئێمەیە؟ ئێمە نازانین بەچی‮ ‬قەرزاری‮ ‬ئەوانین؟ ئەوان قەرزاری‮ ‬پارتین و دەبێت داوای‮ ‬لێبوردن بكات،‮ ‬با‮ ‬یەك بەڵگە بهێنن،‮ ‬كە پارتی‮ ‬قەرزاری‮ ‬ئەوانە،‮ ‬ئەوان ئێمەیان تاوانبار كردووە،‮ ‬ئەو بابەتە نە بە ئاسانی‮ ‬دەرباز دەبێت،‮ ‬نە سادەیی‮ ‬دەرباز دەبن،‮ ‬ئێمە نە بە ئاسانی‮ ‬قبوڵی‮ ‬دەكەین و نە بە ئاسایی‮ ‬دەربازی‮ ‬دەكەین،‮ ‬ئێمە ئەمن و ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەرووی‮ ‬هەموو شتێكەوە دەبینین و بەردەوام دەبین لە باشتركردنی‮ ‬رەوشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.‬ ژیانی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬هەمیشە لەگەڵ خەمی‮ ‬خەڵك بووە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان لەهەمبەر‮ ‬ڕووداوەكەی‮ ‬زاخۆ،‮ ‬لێژنەیەكی‮ ‬پێكهێنا و پەیامێكی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردساان كرد و سەردانی‮ ‬شاری‮ ‬زاخۆشیكرد،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكگرتوو تائێستا رێز لەم هەموو هەڵوێستە ناگرێت،‮ ‬لەمبارەیەوە جەعفەر ئیبراهیم دەڵێت‮:‬‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرسوڕمانە لەم‮ ‬ڕووداوە،‮ ‬لە رۆژی‮ ‬یەكەمەوە تا ئێستا لای‮ ‬خەڵك و هەموو هێزە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬وەك ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵسا بە پێكهێنانی‮ ‬لێژنەیەك و پەیامێكی‮ ‬راگەیاندن و سەردانی‮ ‬زاخۆیشی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكگرتوو‮ ‬یەكسەر‮ ‬ڕەتی‮ ‬لێژنەكە كرد،‮ ‬وا هاتنە سەرخەت پێویست بە لێژنە ناكات،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬سەرسوڕمان بوونە،‮ ‬باشە دەبێت سەرۆك بارزانی‮ ‬چی‮ ‬بكات؟ ئەگەر لێژنەیەك دادەنێت بۆ ئەوەی‮ ‬راستییەكان دەربكەوێت؟ ئەم بۆچوونەی‮ ‬یەكگرتوو جێگای‮ ‬سەرسوڕمانە،‮ ‬جێگای‮ ‬پرسیارە،‮ ‬بۆ ئەم‮ ‬ڕەفتارە دەكەن و پێشوەختە پارتی‮ ‬تاوانبار دەكەن و پێشوەختە لێژنە رەتدەكەنەوە و شەڕی‮ ‬راگەیاندنیان دروست كردووە‮. ‬خەمبارین بە سوتانی‮ ‬بارەگای‮ ‬یەكگرتوو،‮ ‬هەروەها خەمبارین بە سوتانی‮ ‬ماڵ و سەروەتی‮ ‬خەڵك،‮ ‬كە بەشێكە لە ژیانی‮ ‬رۆژانەیان،‮ ‬كێ زیانی‮ ‬پێگەیشتووە،‮ ‬22‮ ‬پۆلیس بریندار بووە،‮ ‬11‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬زێرەڤانی‮ ‬بریندارە،‮ ‬یەك كادیری‮ ‬یەكگرتوو بریندار نەبووە،‮ ‬ئەی‮ ‬ئەو خەڵكە مەزڵوم نییە؟ بۆ دەنگی‮ ‬ئەوان ناگەیەنن و تەنیا باس لە سوتانی‮ ‬بارەگاكەیان دەكەن؟ بەڕاستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە‮ ‬یەكەم رۆژەوە هاتە سەر خەت،‮ ‬هەمیشە ژیانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەگەڵ خەمی‮ ‬خەڵك بووە،‮ ‬كەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە خەمی‮ ‬خەڵك جیاكردۆەتەوە؟ هەمیشە بەدەم خەمی‮ ‬خەڵكەوە چووە و رۆیشتنی‮ ‬بۆ زاخۆش لە خەمی‮ ‬هەمووان بووە‮.‬